کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ ئۆتریش

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ ئۆتریش 1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، هاوكات له‌گه‌ڵ مانگرتنی به‌ندكراوان دژ به‌ سزای ئێعدام، كۆمه‌ڵێك له‌ ئێرانیانی ئازادیخوازی ئۆتریش له‌به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دا كۆبوونه‌وه‌.

به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه‌ سێشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یێك هاوكات له‌گه‌ڵ كارزاری نا بۆ ئێعدام له‌ ئێران، له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی و ده‌فته‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دا كۆده‌بنه‌وه‌. خۆپێشانده‌ران به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ڕاگرتنی سزای سێداره‌ و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.