ڕۆژی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه ١٦ی و ١٧ی گه‌لاوێژ، ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی وڵاتی ئاڵمان له درێژه‌ی كارزاری نا بۆ ئێعدام له شاری فڕانكفۆرت كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی ئاڵمان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم و ئه‌و به‌ندكراوانه‌ی ئێعدام كراون، دژ به كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كردووه‌ته‌وه. به‌شداربووانی ئه‌و ئاكسیۆنه خوازیاری كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای جیهانی له ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی و چڕتركردنه‌وه‌ی گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر ڕژیم به مه‌به‌ستی ڕاگرتنی سزای سێداره بوون. خۆپێشانده‌ران هه‌روه‌ها داوایان له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد هه‌وڵه‌كانی بۆ ئازادی به‌ندكراوانی سیاسی له ئێران بخاته گڕ و سزا به‌سه‌ر به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی ڕژیم دا بسه‌پێنێت.