ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وی سوید كۆبوونه‌وه و خوازیاری ئازادی “ئه‌حمه‌دڕه‌زا جه‌لالی” بوون.
به‌شداربوونی ئه‌و چالاكییه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی “ئه‌حمه‌دڕه‌زا جه‌لالی” به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدامی مانگرتوو، ئازادی “حه‌مید نووری” جه‌نایه‌تكاری ده‌یه‌ی شه‌ست و مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ دوو شارومه‌ندی سویدیان به توندی شه‌رمه‌زار كرد. “وی‌دا مێهران نیا” هاوژینی ئه‌و به‌ندكراوه له نێو به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه ڕایگه‌یاند كه ده‌وڵه‌تی سوید بۆ ڕزگاركردنی گیانی هاوسه‌ره‌كه‌ی كۆتایی كردووه و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته ئه‌بێ وڵامده‌ره‌وه بن.