ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی جۆزه‌ردان، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره‌كانی گۆتنبێرگی سوید و ڤییه‌ن له ئۆتریش دژبه كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه.
ڕۆژی ڕابردوو، كۆماری ئیسلامی مه‌راسمێكی به بۆنه‌ی مه‌رگی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێوه برد به‌ڵام نوێنه‌ری زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان سالۆنهكهیان به‌جێ هێشت و به‌شداریان تێدا نه‌كرد. مه‌راسمه‌كه‌ی ڕۆژی ڕابردوو ئابڕووچوونێكی گه‌وره بۆ ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی بوو. له شاره‌كانی گۆتنبێرگی سوید و ڤییه‌ن له ئۆتریش ئێرانیانی ئازادیخواز له‌به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كۆبوونه‌وه و ڕایانگه‌یاند: به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ڕێزگرتن له یادی جهلادیك كه ده‌ستی له كۆمه‌ڵكوژی هه‌زاران كه‌س دا بووه، له ڕێكخراوه‌یه‌ك كه ئیدعای مافی مرۆڤی هه‌یه مایه‌ی شه‌رمه.