ئێرانیانی ئازادیخوازی وڵاتی سوید، ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی گه‌لاوێژ، دژبه سزای ئێعدام له ئێران كۆبوونه‌وه و دژبه به‌رپرسانی ڕژیم دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه، به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم، له‌سێداره‌دانی ڕه‌زا ڕه‌ساییان به توندی شه‌مه‌زار كرد و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدام له ئێران و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد له ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی بێده‌نگ نه‌بن و پشتیوانی له بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی خه‌ڵكی ئێران بكه‌ن.