کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخوازی ئۆستڕاڵیا دژبه‌ شانۆی هه‌ڵبژاردنی ڕژیم

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخوازی ئۆستڕاڵیا دژبه‌ شانۆی هه‌ڵبژاردنی

به‌یانی هه‌ینی ٨ی پووشپه‌ڕ، ئێرانیانی ئازادیخوازی ئۆستڕاڵیا له‌ به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی له‌ شاری كانبرا كۆبوونه‌وه‌ و دژبه‌ شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری ڕژیم دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌.

میدیاكانی ڕژیم باس له‌ قه‌ره‌باڵغبوونی سندووقه‌كانی ده‌نگدان له‌ نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌ن، به‌ڵام وێنه‌ بڵاوكراوه‌كان چۆلی بنكه‌كانی ده‌نگدان نیشان ئه‌ده‌ن. له‌ ولینگتۆنی نیۆزله‌ند كه‌س سه‌ردانی بنكه‌ی ده‌نگدانی نه‌كردووه‌ و خه‌ڵكی كوردستان هه‌ڵبژاردنیان به‌ ته‌واوی بایكۆت كردووه‌ و بنكه‌كانی ده‌نگدان له‌ تاران، ئیسفه‌هان، مه‌شهه‌د، ته‌ورێز، ئه‌هواز و شیراز چۆڵ و بێ ڕه‌ونه‌ق بوون.