کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخوازی فه‌ڕانسه بۆ ڕیزگرتن له‌ “نه‌رگس محه‌ممه‌دی”

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخوازی فه‌ڕانسه بۆ ڕیزگرتن له‌ نه‌رگس

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له‌ ئێرانیانی ئازادیخواز هاوڕێ له‌گه‌ڵ شارومه‌ندانی فه‌ڕانسه‌وی له‌ مه‌یدانی باستیل كۆبوونه‌وه‌ و له‌ مه‌راسمێكدا ڕیزیان له‌ هه‌وڵه‌كانی “نه‌رگس محه‌ممه‌دی” بۆ گه‌یشتن به‌ ئازادی و به‌رابه‌ری له‌ ئێران گرت.

ڕۆژی ڕابردوو و پاش وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبێلی ئاشتی له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی “نه‌رگس محه‌ممه‌دی” له‌ شاری ئۆسلۆی نۆرویژ، كۆمه‌ڵێك له‌ ئێرانیانی ئازادیخوازی فه‌ڕانسه هاوڕێ له‌گه‌ڵ شارومه‌ندانی فه‌ڕانسه‌وی له‌ مه‌یدانی باستیل كۆبوونه‌وه‌ و وێڕای ڕێزگرتن له‌ چالاكییه‌كانی “نه‌رگس محه‌ممه‌دی”، به‌ ڕقس و ئاواز پشتیوانی خۆیان له‌ “سادق باقری” ناسراو به‌ “سادق بوقی”، شارومه‌ندی خه‌ڵكی ڕه‌شت ده‌ربڕی.