ڕۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه ٢٣ و ٢٤ی مانگی جۆزه‌ردان، ئێرانیانی ئازادیخواز له زۆربه‌ی وڵاتانی ئورووپایی دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز له بڕۆكسلی بلژیك دژبه سه‌فه‌ری “زاكانی” بۆ ئه‌و وڵاته له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بلژیك كۆبوونه‌وه. هه‌روه‌ها ئێرانیان له وڵاتانی سوید، دانمارك، فه‌ڕانسه، ئیتالیا، به‌ریتانیا، ئالمان، ئۆتریش و هوله‌ند دژبه جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری داخرانی نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی ڕژیم له یه‌كێتی ئورووپا و به‌ستنی ناوه‌نده ئیسلامیه‌كانی ڕژیم بوون. به‌شداربووان هه‌روه‌ها داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد سپای پاسداران وه‌كوو گرووپێكی تیرۆریستی بناسێنێت و پشتیوانی له شۆڕشی گه‌لانی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری بكه‌ن.
