ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی شاری وه‌نكۆڤێری كانادا به مه‌به‌ستی دژایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ سزای سێداره و پشتیوانی له مانگرتنی كامیۆن‌داران خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئێرانیانی ئازادیخواز به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی و وتنه‌وه‌ی دروشم، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای ئێعدام و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه هه‌روه‌ها پشتیوانی خۆیان له مانگرتنی سه‌راسه‌ری كامیۆندارانی ئێران ڕاگه‌یاند و خوازیاری به‌شداری هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌و مانگرتنه سه‌راسه‌رییه بوون.