کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخوازی كانادا دژ به‌ سزای ئێعدام

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخوازی كانادا دژ به‌ سزای ئێعدام

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له‌ ئێرانیانی ئازادیخوازی كانادا له‌ شاری تۆرنتۆ كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ له‌ ئێران بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز هاوكات له‌گه‌ڵ كارزای سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام له‌سه‌ر شه‌قام خۆپێشاندانیان كردووه‌ و وێڕای پشتیوانی كردن له‌ به‌ندكراوانی سیاسی مانگرتوو له‌ به‌ندیخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.