ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاته‌كانی ئاڵمان، به‌ریتانیا و دانمارك له سێ كۆبوونه‌وه‌ی جیاجیادا یادی كیانووش سه‌نجه‌رییان به‌رز ڕاگرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز به خوێندنی سروودی شۆڕشگێڕانه و هه‌ڵگیرسانی مۆم ڕیزیان له یادی كیانووش سه‌نجه‌ری و هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ گرتووه. به‌شداربووان كۆماری ئیسلامیان به‌رپرسیاری سه‌ره‌كه‌ی مه‌رگی هه‌زاران گه‌نجی ئێرانی زانی و داویان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد كۆتایی به سیاسه‌تی سازان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی بێنن و پشتیوانی له بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی خه‌ڵكی ئێران بكه‌ن.