ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره‌كانی به‌ڕلین و فڕانكفۆرتی ئاڵمان دژبه ئێعدامی به‌ندكراوان له ئێران كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئێرانیانی ئازادیخواز به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم، له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی دا كۆبوونه‌ته‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره بوون. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییانه، هه‌روه‌ها خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌رانبه‌ر به پێشێلكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له بواری مافی مرۆڤ بوون.