به‌یانی شه‌ممه ٢ی به‌فه‌رانباری ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له ئۆپراتۆره‌کانی ئیداره‌ی به‌رق، له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی دامه‌زراندنی كیشوه‌ری كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئۆپراتۆره‌كانی به‌رقی فشار قه‌وی خوازیاری به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان بوون كه ده‌وڵه‌ت له ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنی دابوو. به‌وته‌ی ناڕازیان، هه‌ر جار و به بیانوویه‌ك گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی دوا ده‌خرێت و ٩ هه‌زار كرێكاری وه‌زاره‌تخانه‌ی وزه و به‌رقی كیشوه‌ر بیلاته‌كلیف له دۆخێكی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی دا ماونه‌ته‌وه.