ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی ڕێبه‌ندان، ئۆپراتۆره‌كانی فشار قه‌وی سه‌رانسه‌ری وڵات له ناڕه‌زایه‌تی به چۆنه‌سه‌ره‌وه‌ی ٢٠٪ی حه‌قده‌ست له ساڵی ١٤٠٣، له‌به‌رده‌م شۆرای نگه‌هبانی كۆماری ئیسلامی له تاران كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازیان، ئه‌وان كرێكاری به‌شی ده‌وڵه‌تین و ئه‌بێ حه‌قده‌سته‌كانیان له‌لایه‌ن شۆرای باڵای كاره‌وه دیاری بكرێت، به‌ڵام كۆماری ئیسلامی ڕێژه‌ی ئیزافه حهقدهستهكانی له لایه‌حه‌ی بودجه‌ی ساڵانه به‌پێی ئاستی هه‌ڵكشانی حه‌قده‌ستی كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت داناوه. ئۆپراتۆره‌كانی فشار قه‌وی جه‌ختیان كرده‌وه كه به‌رزكردنه‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان نایاسایی ئه‌نجام دراوه و هه‌وڵ ئه‌ده‌ن دیاریكردنی ڕێژه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان له لایه‌حه‌ی بودجه‌ی ساڵی داهاتوو ڕه‌د بكه‌نه‌وه.