ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هه‌زاران ئه‌ندامی شه‌ش ڕێكخراوه‌ی كرێكاری له هیندووستان به مه‌به‌ستی پشتیوانی له خه‌ڵكی فه‌له‌ستین ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌شداربووانی ئه‌و ڕێپێوانه ناڕه‌زایه‌تیه وێڕای مه‌حكووم كردنی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر خه‌ڵكی بێ تاوانی غه‌زه، پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵكی فه‌له‌ستین ڕاگه‌یاند. خۆپێشانده‌ران له شاری “دێهلی نه‌و” له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاند: ساڵانێكه سته‌م له خه‌ڵكی فه‌له‌ستین ده‌كرێت و بڕینی سه‌رتایی ترین پێداویستیه‌كانی ژیان به‌سه‌ر دانیشتووانی كه‌رتی غه‌زه، هۆكاری سه‌ره‌كی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و گرژی و ئاڵۆزییه‌یه كه به هه‌زاران كه‌سی مه‌ده‌نی كردۆته قوربانی. به‌شداربووان هه‌روه‌ها هاوكات له‌گه‌ڵ وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه ئه‌مریكا و ناتۆ، داگیركردنی ٧٠ ساڵه‌ی خاكی فه‌له‌ستینیان له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه شه‌رمه‌زار كرد و خوازیای ڕاگرتنی شه‌ڕ بوون. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا هه‌زاران لایه‌نگری فه‌له‌ستین له به‌ریتانیا و توركیا دژبه هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر خه‌ڵكی غه‌زه و گه‌مارۆدانی ئه‌و ناوچه‌یه خۆپێشاندانیان كردووه.
