کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی حیزبی ده‌م پارتی له‌به‌رده‌م سفاره‌تی ڕژیم له‌ ئانكارا

كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی حیزبی ده‌م پارتی له‌به‌رده‌م سفاره‌تی ڕژیم

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١ی خه‌رمانان، ئه‌ندامانی حیزبی ده‌م پارتی له‌ باكووری كوردستان، بۆ پشتیوانی له‌ شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی، له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی له‌ شاری ئانكارای توركیا كۆبوونه‌وه‌.

به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه‌ به‌ دانانی تاجه‌ گوڵینه‌ی ڕه‌ش له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌ی كۆماری ئیسلامی، دروشمی “بێن پێكه‌وه‌ دژبه‌ سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی كۆماری ئیسلامی خه‌بات بكه‌ین”یان به‌رز كرده‌وه‌. هه‌ر چه‌ند پۆلیسی توركیا هه‌وڵی تێكدانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دا، به‌ڵام ژنانی تێكۆشه‌ری ده‌م پارتی به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی، خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجیان بوون.