ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و خه‌ڵكی ئازادیخواز به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری هه‌میشه زیندوو ” محه‌ممه‌د خواجوی نیا” یادی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌یان به‌رز نرخاند.
بنه‌ماڵه‌ی “محه‌ممه‌د خواجوی نیا” هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له ئازادیخوازان له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه كۆبوونه‌ته‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم وێڕای ڕێزگرتن له بیره‌وه‌رییه‌كانی، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كردۆته‌وه. “محه‌ممه‌د خواجوی نیا” مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ له شاری دزفول به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی حكوومه‌ت گیانی به‌خت كرد.