به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له ئازادیخوازان له چالاكییه‌كدا له شاری كه‌ره‌جه‌وه خۆیان گه‌یانده سه‌ر مه‌زاری “نیشتمان حسێن په‌ناهی” له گوندی “قڕۆچای” سه‌ر به شاری دێولان و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی خه‌رمانان، ساڵڕۆژی له‌سێداره‌دانی “ڕامین حسێن په‌ناهی” و “لوقمان و زانیار مورادی” بوو و كۆمه‌ڵێك له ئازادیخوازان له شاری كه‌ره‌جه‌وه خۆیان گه‌یانده سه‌ر مه‌زاری “نیشتمان حسێن په‌ناهی” و به دانانی وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.
