ڕۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له ژنان و پیاوانی ئازادیخواز به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی “ژینا ئه‌مینی” وێڕای ڕێزلێنان له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی، تراكتیان به بۆنه‌ی هاتنی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌له‌ب به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی “ژینا ئه‌مینی” جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر درێژه‌دان به شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواتی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی نوێ كرده‌وه. به‌شداربووان به بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكار داوایان له خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی كوردستان كرد به‌شداری چالاكییه‌كانی ئه‌و ڕۆژه بن.