ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی گوڵانی ١٤٠٤، كۆمه‌ڵێك له ئازادیخوازانی شاری بۆكان دژ به سزای سێداره كۆبوونه‌وه و به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان بوون.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، هاوكات له گه‌ڵ شه‌ست و شه‌شه‌مین حه‌وتووی هه‌ڵمه‌تی سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره، كۆمه‌ڵێك له ئازادی خوازان له شاری بۆكان، به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكاردی نا بۆ سێداره و هه‌روه‌ها وتنه‌وه‌ی درووشم، پشتیوانیان له‌و هه‌ڵمه‌ته كرد و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان بوون. جێگای ئاماژه‌یه هه‌ڵمه‌تی “سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره، له مانگی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢ی هه‌تاوییه‌وه ده‌ستی پێكردووه و تا ئێستا زۆربه‌ی چالاكان و به‌ندكراوان په‌یوه‌ست به‌م هه‌ڵمه‌ته بوون.