کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

كڕۆنا له‌ ئێران هه‌روا په‌ره‌ده‌ستێنێ

d 768x778 1

d 768x778 1

لهحاڵێكدا كهویرووسی كڕۆنا لهئێران بهپێی ئامارهبڵاوكراوهكان، بهشێوهی مامناوهند لهكاتژمێرێكدا، ٣٠ كهس تووشی دهبن و دوو كهسیش دهكاتهقوربانی، و لهحاڵێكدا كهڕۆژی چوارشهممهڕێكخراوی تهندرووستیی جیهانی، بڵاوبوونهوهیویرووسی كڕۆنای جیهانی یانپاندمیپێناسهكرد، سهرانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ههروا بهچاوێكی ئهمنیهتیهوهدهڕواننهئهو تهوهرهو لهڕاگهیاندنی ئاماری ورد سهبارهت بهژمارهی قوربانیان بهتایبهت لهقۆم، تاران، ئیسفههان و ڕهشت، بههۆی بهرزبوونی ئامارهكان، خۆدهبوێرن.  دهوڵهتی ڕووحانیش، دهستی لهسهر دهست داناوهو بێجگهلهشاردنهوهی ڕاستیهكان لهخهڵك و درۆنانهوه، ههوڵێكی جیدی و كاریگهری بۆ پێشگرتن لهبڵاوبوونهوهی ئهو نهخۆشیهلهدهست نایه‌. عهلی خامنهییش كهلهپێشدا بڵاوبوونهوهی كڕۆنای پێ هیچ نهبوو و نوسخهی دوعای شهفا و سهحیفهی سهجادیهی بۆ چاك بوونهوهی مسوڵمانان ههڵدهپێچا، ڕۆژی شهممه٢٢ی مانگی ڕهشهممهلهنامهیهكدا بۆ حسێن باقری، سهرۆكی ستادی هێزهچهكدارهكانی، بهكهڵك وهرگرتن لهڕاوێژی فهرماندهی سپای پاسداران، چۆنیهتیی هێرشی بیۆلۆژیكی دوژمنی كهشف كرد كهگۆیا بووهتههۆی بڵاوبوونهوهی ئهم ویرووسهلهئێران.   خامنهیی وهك فهرماندهی گشتی هێزهكانی، لهجیات گرتنهبهری ههڵوێستی مهعقووڵ نیسبهت بهو ئافهتهجیهانیهو بهكار هێنانی توانا و ئیمكاناتی ماڵی پێویست بۆ بهرهنگاربوونهوهلهگهڵی، فهرمانی بههێزهچهكدارهكانی داوهكه‌ ” دهتوانن مانۆڕی دیفاعی بیۆلۆژیك بهڕێوهبهرن و بهمجۆرهبهئیقتدار و توانای میللی زیاد بكهن“.

حهسهن ڕووحانی وهك بهناوسهرۆكی ستادی میللیی بهرنگاربوونهوهی لهگهڵ كڕۆنالهیهكهمین كۆبوونهوهی ئهو ستادهدا، هێنانهخواری سهعاتی كار و یان داخستنی ناوهندهكانی، بهترس نانهوهو پیلانگێڕیی دوژمن پێناسهكرد. بهڵام پاش ئهوهیكهئهم ویرووسهله٣٠ ئۆستانی ئێران، گیانی سهدان كهسی ئهستاند و بهدهیان ههزار كهسی كرد بهقوربانی، بۆ پاساو كردنی بێ بهرنامهیی دهوڵهت و شپرزهیی ئابووریی ڕژیم، نوسخهیهكی تری پێچاوه‌. ئهو لهكۆبوونهوهی ڕۆژی چوارشهممهی ههیئهتی دهوڵهتهكهیدا، خۆی لهوهگهڕخستنی ههوڵێكی جیدی بۆ چارهسهر كردنی ئهو كارهساتهدزیهوهو خهڵكی ئێرانی بۆ دیتنهوهی ڕێگا چارهحهواڵهینوسخهی واحیدی دونیابۆ بهرهنگار بوونهوهلهگهڵ كڕۆنا كرد. ڕووحانی ههموو جۆرهقهرهنتینهو داخرانی مهدرهسهو ئیدارهكانی بهناپێوێست لهقهڵهم دا و گیان لهدهست دانی ژمارهیهكی زۆر لهخهڵكی ئێرانی بههۆی ئهم ویرووسه، تهنیا بهگهورهكردنهوهی مهسهلهكهو دهنگۆی بێ ناوهرۆك ناولێبرد.

حاكمانی كۆماری ئیسلامی بههۆی ئهوهیكهچل ساڵهبهفریو و درۆ و دیكتاتۆری و سهركوت و دوژمنایهتی لهگهڵ خهڵكی ئێران، درێژهیان بهدهسهڵاتهكهیان داوه، بۆشایی قووڵی نێوان خۆیان و خهڵك بهباشی دهبینین. لهلایهكی دیكهشهوه، ساڵیانێكی زۆر گهندهڵی و دزییهگهورهكانیان لهسهروهت و سامانی خهڵكی ئێران بووهتههۆی ئهوهیكهجهماوهری خهڵك هیچ متمانهیهكیان بهدهسهڵات نهمێنێ. ڕووحانی خۆی باش دهزانێ كهكۆماری ئیسلامی وهها پێگهیهكی نییهكهبتوانێ له‌ “نوسخهی واحیدی دونیابۆ بهرهوڕوو بوونهوهلهگهڵ ئهو ویرووسهكهڵك وهرگرێ. كۆماری ئیسلامی بهخاتری ئابووریی شپرزهو بێ متمانهیی جهماوهری خهڵكی ئێران بهم ڕژیمهو لهبهر ئهولهویهتهئهمنیهتیهكانی لهبوودجهبهندیدا، ناتوانێ وهك هێندێك لهدهوڵهتهكانی دیكهههوڵی جیدی بخاتهگهڕ. بۆ ڕژیمی ئیسلامی ئهولهویهتی بوودجهبهندی، دابین كردنی پێداویستیی ناوهندهئهمنیهتی و نیزامیهكانهنهك دابین كردنی ژیانی خهڵك. خامنهی بۆ سپای قۆدس حازره٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ بوودجهتهرخان كات بهڵام بۆ بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ كڕۆنا، تهنیا وتهی بێ ناوهرۆك تهحویلی خهڵك دهدا. ئهگهر دهوڵهتی چین، شاری ووهانی به٩ ملیۆن كهس جهمعیهتهوهقهرهنتینهكرد و لهئێستادا ڕایگهیاندووهكهلهیهك ڕۆژدا تهنیا ١٥ كهس تووش بوو لهو وڵاتهدا تۆمار كراوه، ئهوهنیشانهی بایهخ دانی دهوڵهت و تهرخان كردنی بوودجهو ئیمكاناتی پێویسته‌. لهبهرامبهردا، ڕۆژنامهی واشنگتۆن پۆست، دوو ڕۆژ لهمهوبهر نووسیی كهكاربهدهستانی كۆماری ئیسلامی بۆ شاردنهوهی ڕێژهی قوربانیان، لهقۆم كاناڵی ٩٠ میتریان بۆ ناشتنی قوربانیانی كڕۆنا ههڵكهندهوو.

پاش ٢٠ ڕۆژ، درۆ و حاشاكردن و نهێنی كاریی ڕژیم بهخاتری بازاڕگهرمیی ڕێوڕهسمی ٢٢ی ڕێبهندان و نومایشی ههڵبژادن، ئێستا ئهم ویرووسهلهپانتایهكی بهریندا ئێرانی گرتووهتهوه‌. كۆماری ئیسلامی لهجیات ڕاگهیاندنیئاماری واقعی قوربانیان و تووش بووان، دهستی داوهتهدهستبهسهر كردنی ههواڵنێران و كادری دهرمانیی و كهسانێك كهڕاستیهكان بهخهڵك دهڵێن. ناوهندی ههواڵنێریی كۆماری ئیسلامیئیرناڕایگهیاند كهكاربهدهستانی وهزارهتی بێهداشت، بهرپرسانی مهحهلییان لهڕاگهیاندنی ژمارهی قوربانیان مهنع كردووه‌. ئهوهش لهحاڵێكدایهكهلهزۆربهی ئۆستانهكان، بهرپرسانی مهحهلی لهژێر گوشاری بیروڕای گشتی، ئاماری زۆر دڵتهزێن لهژمارهی تووش بووان و قوربانیانی ئهم ویرووسهبڵاو دهكهنهوه‌. ههر بۆیه، بهڕاستی جێی خۆیهتی، ئهگهر بڵێین كۆماری ئیسلامی هۆكاری سهرهكیی بڵاوبوونهوهی ویرووسی كڕۆنایهلهئێران.

بهلهبهرچاوگرتنی باروودۆخی نالهباری ئابووری ئێران و بهتایبهت لهباروودۆخێكدا كهبهرههمهێنان و چالاكیهكۆمهڵایهتیهكان بههۆی بڵاوبوونهوهی كڕۆنا ڕكوودی پهیدا كردووهو لهئهنجامیدا ههژاری و بێكاریی كرێكاران و جهماوهری ههژاری كۆمهڵ زیاتری پهرهسهندووه، لهوهها وهزعێكدا و  لهنهبوونی هیچ جۆرهبیمهو حهقدهستی بێكاری، كرێكاران و جهماوهری زهحمهتكێش سهرهڕای ئاگاداربوون لهمهترسیی تووش بوون بهكڕۆنا ناچارن ڕوو لهمهیدان و بازاڕ و شهقامهكان بكهن و بۆ دابین كردنی بژێویان، شهو و ڕۆژی ههوڵ بدهن و كار بكهن. لهو جێگهوهكهدهوڵهت بهرپرسی ژیان و دابین كردنی بژێوی توێژهكهم داهات و زیانههڵگرهكانه، بهرپرسایهتیی مهرگ و تووش بوونی ههركام لهوانیش بهویرووسی كڕۆنا، بهتهواوی وهئهستۆی كۆماری ئیسلامییه‌.

لهوهها باروودۆخێكدا، كرێكارانی بهشهكانی بهرههمهێنان پێویستهبهخواستی بردنهسهرهوهی ئاستی حهقدهستهكان وخواستی دابین كردنی كهرهستهی تهندرووستی و پێشگرتن لهتووش بوون بهم نهخۆشیه، ئیعترازاتهكهیان پهرهپێبدهن و لهڕێگهی ناڕهزایهتی و مانگرتنی سهرتاسهری، ڕژیم و خاوهنانی سهرمایهناچار بكهن تا كۆتایی قهیرانی كڕۆنا، وێڕای پێدانی حهقدهستی تهواو، كارخانهو ناوهندهكانی كار دابخهن.