کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

“كچانی شه‌قامی ئینقلاب” چییان ده‌ویست؟

له ڕێكهوتی ٦ی مانگی بهفرانباری ساڵی ١٣٩٦ی ههتاوی، بهرابهر لهگهڵ ٢٧ی دێسامبری ساڵی ٢٠١٧،ویدا مۆوهحێدی، چووهسهر سهكۆی شهقامی ئینقلاب و ڕووسهرییهسپیهكهی خۆی بهدارێكهوهكرد و لهناڕهزایهتی بهحیجابی ئیجباری، ڕایتهكاند. ناوبراو لهلایهن هێزهئینتزامییهكانهوهدهستبهسهر كرا  و لهڕێكهوتی ٧ی مانگی بهفرانباری ههمان ساڵدا ئازاد كرا. ویدا مۆوهحێدی بۆ دووههمین جار لهڕێكهوتی ٨ی خهزهڵوهری ٩٧دا چۆوهسهر سهكۆیهك لهشهقامی ئینقلاب و ڕووسهرییهكهی لهسهری كردهوهو بۆ جارێكی دیكهلهلایهن هێزهئینتزامییهكانهوهدهستبهسهر كرا و بهتۆمهتیهان دانی خهڵك بهرهو گهندهڵی و فهحشا لهڕێگهی لابردنی حیجاب، بهیهك ساڵی زیندان مهحكووم كرا و لهڕێكهوتی ٥ی مانگی جۆزهردانی ٩٨دا، لهژێرناویسووك كردنی سزا، لهزیندانی ئێڤین ئازاد كرا. ٢ ڕۆژ پاش یهكهمین ئازادیی ناوبراو، كچانێكی دیكهلهتاران و شارهكانیتر ههر وهك ئهو چوونهسهر بهرزایی شهقامهكان و ڕووسهرییهكانیان لابرد. بهمجۆرهبوو كهحهرهكهتێك لهژێرناویكچانی شهقامی ئینقلابشكڵی گرت. لهمهودای نێوان ٦ی مانگی بهفرانبار تا ١٢ی مانگی ڕێبهندانی ساڵی ٩٦، بهوتهی ناوهندی ڕاگهیاندنی هێزهئینتزامییهكانی تاران، ٢٩ كهسی دیكهلهم پێوهندهدا دهستبهسهر كران. دادستانی شاری تاران باسی لهوهكرد كهحوكمی دوو ساڵ زیندان بهسهر یهكێك لهم دهستبهسهركراوانهدا سهپێندراوه‌. خامنهیی لهڕێكهوتی ١٧ی ڕهشهممهی ههمان ساڵدا لهكۆبوونهوهی مهداحهكانیدا وتی: “ئهو ههمووهههزینهو فكر و تهبلیغاته، ئاكامهكهی بوو بهوهیكهچهند كچێك فریو بخۆن و لهگۆشهو كهنارێك ڕووسهرییهكهیان لهسهریان بكهنهوهو ههموو ههوڵهكانیان، لهم كردهوهچكۆلهو داماوانهیهدا خولاسهبۆوه‌”. بهرپرسان ڕایانگهیاند كهتۆمهتی ناڕازیان تهنیاڕهچاو نهكردنی حیجابی شهرعینییهو ئهوان تۆمهتیهاندان بهرهو گهندهڵیشیان لهسهرهو ههڕهشهیان كرد كهلهجیات دوو مانگ زیندان و سزای ماڵی لهوانهیهحوكمی قورستری تا ١٠ ساڵ  زیندان، بهسهر تۆمهتباراندا بسهپێت. لێرهدا ئهم پرسیارهدێتهگۆڕێ كهئهگهر بهقهولی خامنهیی، مهسهلهكهتهنیا بهناو‌ “فریوخواردنی چهند كچێك بوو، بۆچی ئۆرگانهسهركوتهكانی ڕژیم، بهمجۆرهڕوویان كردهههڕهشهكردن و ترساندن و تهنانهت هێندێك لهو سهكۆیانهی كه‌ “كچانی شهقامی ئینقلابدهڕۆیشتنهسهری، تێكیان دا تا نهتوانن لهسهریان ڕاوهستن. دهشزانین كهنهسرین ستوده،پارێزهری سێ كهس لهم كچانه، بهتۆمهتیهاندان بهرهو گهندهڵی و فهحشا لهڕێگهی پارێزهری لهپهروهندهی كچانی شهقامی ئینقلاب، به١٢ ساڵ زیندان مهحكووم كرا.

لهڕێكهوتی ٧ی مانگی بهفرانباری ٩٦دا، یهك ڕۆژ پاش یهكهمین حهرهكهتی ویدا مۆوهحێدی، بزووتنهوهی بهفرانباری ٩٦، واتهبزووتنهوهی ههژاران، ههموو كۆمهڵگای داگرت. لێرهدا ئیتر ژنان بهتهنیای نهدهڕۆیشتنهسهر سهكۆكان، ئهوان لهپێشهوهی ڕیزی ناڕازییان شهقامهكانیان تێدهپهڕاند. بهفرانبار، ڕاپهڕینی ستهملێكراوان بوو و ژنانیش بهشێكی دانهبڕاو لهم ستهملێكراوانهبوون. كاتێك كرێكاران چهندین مانگ حهقدهستی مهمرهو مهژیی خۆیان پێنهدهدرا و ناڕهزایهتییهكانیان سهركوت دهكرا، كاتێك ڕهوهی ئهوباشانی ئهمر بهمهعرووف و نههی لهمۆنكێر، لهگیانی ژنان بهردهبوون، كاتێك سندووقی خانهنشینی تاڵان دهكرا، كاتێك دیفاع لهئازادیی بهندكراوانی سیاسی سهركوت دهكرا، كاتێك گهندهڵی و بهرتیلخۆری و دزیی ملیاردی ببووهتایبهتمهندیی دهسهڵاتداران و هاوكات پتر له٤٠ ملیۆن مرۆڤ لهژێر هێڵی ههژاریدا دهژیان و كاتێك تهنانهت كارتۆن خهوهكانیش هێرشیان دهكرایهسهر، ئهم ئاگرهدهبوو لهجێیهكهوهگرپهی كردبایهو ههموو شهقامهكانی داگردبایه‌. ئهوهتهنیا شهللاقی بێبهزهیانهی ههڵاواردنی ڕهگهزی نهبوو كهژنانی خستبووهپێشهوهی بزووتنهوهی ناڕهزایهتی. ئهوهژنانهبوونی ههژاری بوو كهئهوانی هان دابووهسهر شهقامهكان. مهگهر بێجگهلهئهوهیهكهژنان لهژێر گوشاری فهلاكهتی ئابووریدا، لهخوارترین بهشی كۆمهڵگادا، دهبنهقوربانی. مهگهر بێجگهلهئهوهیهكهئهوان لهگهڵ توندبوونهوهی ههر قهیرانێكی ئابووری، لهزومرهی یهكهمین كهسانێكن كهلهبازاڕی كار دهخرێنهدهرێ. بازاڕێك كهتهنانهت لهباروودۆخی ئاساییشدا حازر نییهحهقدهستێكی یهكسان لهگهڵ حهقدهستی پیاوانیان پێبدات و كاتێكیش كهلهناوهندهگهورهكانی بهرههمهێنان دهركران، ناچارن لهكارگهچكۆلهكان كار بكهن و یان دووركاری ههڵبژێرن و بهمجۆرهیهكهئهوپهڕی كۆیلهتی مزدی خۆی نیشان دهدات.  بێگومان، پێویستهلهو ڕوانگهیهوهچاو لهناڕهزایهتییكچانی شهقامی ئینقلاببكرێ.

بهدهر لهوهیكه‌ “كچانی شهقامی ئینقلابلهكام بهشی هێرهمی چینایهتیی ئهم كۆمهڵگایهدان، ڕاپهڕینی ئهوان دژبهحیجابی ئیجباری و هاواری ناڕهزایهتییهكهیان، ئیدیعانامهیهكهلهدژی قهدهغهبوونی مافی بڕیاردانی ئهوان لهسهر جهستهیان. ناڕهزایهتیی سهمبۆلیكی ئهوان لهسهر سهكۆی شهقامهكان و فڕێ دانی حیجابی ئیجباری، ڕهههندێك بوو بۆ ٤٢ ساڵ لهمهوبهر. له١٦ی مانگی ڕهشهممهی ساڵی ١٣٥٧، بهرابهر لهگهڵ ٧ی مارس، ڕۆژنامهی كهیهان نووسیی: “ژنان پێویستهبهحیجابهوهبچنهوهزارهتخانهكان“. لهسبهینێی ئهم ڕۆژه، واتهله٨ی مارسدا، ژنان لهئاستێكی بهرین دا لهناڕهزایهتی بهحوكمی كۆنهپهرستانهی خومهینی هاتنهسهر شهقامهكان. ئهگهرچی سهركوت كران بهڵام ژنانی ئهم كۆمهڵگایهلهههر دهرفهتێك كهبۆیان ههڵكهوتووه، هاواری ناڕهزایهتیان بهرز كردووهتهوه‌. دژهشۆڕش، كهلهمانگی پووشپهڕی ساڵی ٥٩دا توانیبووی بهرهو سهركوتی خوێناویی شۆڕش، لهپێناو سهقامگیر كردنی دهسهڵاتهكهی و نۆژنكردنهوهی نهزمی سهرمایهداریی تێكهڵ لهگهڵ ئایین ههنگاو ههڵگرێت، فهرمانی حیجابی ئیجباریی دهركرد.

ئهوانهی كهچ ئهوكات و چ ئێستاش بهبیانووینهبوونی ئهولهوییهتو یانكهم بایهخ بوونی تهوهرهكه، لهگهڵ ناڕهزایهتی دهربڕین بهرامبهر بهم سهمبۆلهی كۆیلهتیی ژنان دژایهتییان كرد، بهجۆرێك، بوون به‌‌ هاودهستی دهسهڵاتداران. چ ئهوانهی كهلهساڵی ٥٧دا دژبهحیجابی ئیجباری هاتنهسهر شهقامهكان و چ ئهوانهی كهلهمانگی بهفرانبارهوهبهرهو ئهملا، حیجابی ئیجبارییان فڕێ دا،  لهڕاستیدا، لهدژی سهرهكیترین بناغهی ئیدێئۆلۆژیكی ئهم ڕژیمهن. “كچانی شهقامی ئینقلاببهڕاوهستان لهسهر سهكۆكان و فڕێ دانی حیجابی ئیجباری و لهدیفاع لهمافی ههڵبژاردنی نیوهی جهمعییهتی ئهم كۆمهڵگایه، دژبه بناغهی ئیدێئۆلۆژیكی ڕژیم، شهڕیان ڕاگهیاند.

بهدهر لهو كهڵكهنابهجێیانهی كهڕهوتی ڕاست و فێمێنیسمی لیبڕاڵ، لهم ناڕهزایهتییهكردیان، بێگومان، بزووتنهوهی ناڕهزایهتیی ژنان، لهدژی شهللاقی بێبهزهیانهی ههڵاواردنی ڕهگهزی، لهلایهن ڕهوتهڕاست و فێمێنیسمهلیبڕاڵهكانهوه، بهسهختی زهوت دهكرێ. ههربۆیهبزووتنهوهی ڕادیكاڵی ژنان ناتوانن و نابێ هیچ كام لهم بوارانهلهزهبری خهباتی خۆیان بهدوور بگرن. نابێ لهبیربچێتهوهكهكاتێك لهدژی حیجابی ئیجباری دهست دهدرێتهناڕهزایهتی، لهڕاستیدا و لهناوهرۆكی خۆیدا، ناڕهزایهتی دهربڕینهدژبهڕوانگهی پیاوسالارانهی ناو كۆمهڵگا، كهخاوهنداریهتیسهر ژن و كاڵا پێناسهكردنیان، بهمافی خۆی دهزانێ. ههر ئهو مافی خاوهنداریهتییهشهكه‌ “سهحهر خودایاریبهتاوانی چوونهناو ستادیۆمی وهرزشی موحاكمهدهكات و ناچاری دهكات خۆی لهبهرامبهر ئهو بێدادگایهی كهمهحكوومی كردووه، ئاگر تێبهردات. ههر ئهو خاوهنداریهتییهیهكهڕێگهبهباوكی ڕۆمینا دهدات، كهداسی مهرگ بهگهردنی كچه١٣ ساڵهكهی دابێنێ.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-

داماویی و بێدەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ئاست ژنانی ئازادپۆش

-

بۆ یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئەنفال

-

بەهەموو هێزەوە دژ بە شەر ئەنگێزان؛ پێویستی ئاپارتایدی یەهوودی و ئاپارتایدی شیعە بە شەڕ، ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

هێرشی سپای پاسداران بۆ سەر ئیسرائیل: شەرمەزارکردنی شەڕخوازی هەردوولا

-

نوێژی بێ ڕەونەقی هەینی تاران، گەندەڵکار پاداشتیش وەردەگرێت

-