کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كوژۆان و ونبوونی ٢٣ كه‌س به‌هۆی لافاو له‌ ئۆستانی فارس

كوژۆان و ونبوونی ٢٣ كه‌س به‌هۆی لافاو له‌ ئۆستانی فارس 2

ڕۆژی هه‌ینی ٣١ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی بارینی بارانی به‌خۆڕ و هاتنی لافاو له‌ شارستانیئێستێهبان٢٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ یان بریندار و یان ونبوون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی هاتنی لافاو له‌ شه‌رقی ئۆستانی فارس تا ئه‌م كاته‌ ١٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و برینداربوون و  ٨ كه‌سی دیكه‌ش ونبوون و چاره‌نووسیان نادیاره‌. شایانی باسه‌ كه‌ له‌و ڕووداوه‌دا ٥١ بنه‌ماڵه‌ و ٧٥ كه‌س و ١٥ ئۆتۆمبێل له‌ نێو لافاودا گیریان خوارد كه‌ به‌شێكی زۆریان ڕزگاریان بووه‌.