ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی فڕۆكه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل چه‌ند ناوچه‌یان له كه‌رتی غه‌زه كرده ئامانج و به‌وهۆیه‌وه، ده‌یان فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ست دا و بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌لعه‌ره‌بییه، له هێرشی بۆ سه‌ر ئۆردووگاكانی به‌ریج و جبالیا ١٧ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ست داوه و ده‌یان كه‌س بریندار بوون. هه‌روه‌ها به‌هۆی بۆردوومانی خێوه‌تی ئاواره‌كانی خان یوونس، ده فه‌له‌ستینی كه چواریان منداڵ بوون گیانیان به‌خت كردووه. به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی فه‌له‌ستین، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل پێش هێرشه‌كان هۆشدار ئه‌دات به‌ڵام خه‌ڵكی ئاواره‌ی غه‌زه چی تر هیچ شوێنێكیان بۆ ڕۆیشتن نییه و له شه‌ڕ و ماڵوێرانی ماندوو بوون. نه‌بوونی خۆراك و ئیمكاناتی بێهداشتی و ده‌رمانی وای له خه‌ڵك كردووه كه مردنیان پێ خۆشتره له‌و ژیانه.