ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به دوای هێرشی چڕی هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی توركییه بۆ سه‌ر گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان، گه‌ریلاكان گورزی كوشه‌نده‌یان له ئه‌رته‌شی توركییه وه‌شاند. له‌م شه‌ر و پێكدادانانه دوو هلیكۆپتری توركییه كرایه ئامانج و به پێ هه‌واڵی گه‌یشتوو له ناوچه‌كانی پاراستنی مێدیا، لانیكه‌م 3٨ كۆماندۆی ئه‌رته‌شی توركییه كوژران و ١١ی دیكه‌ش بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، گه‌ریلاكان به ئه‌نجام دانی چه‌ندین عه‌مه‌لیاتی سه‌ركه‌وتوو له ناوچه‌كانی نێوان “زندۆره” و “درارێ” شكستی گه‌وره‌یان به هێزه‌كانی توركییه گه‌یاند و له ئاكامی ئه‌م شه‌ڕ و پێكدادانانه لانیكه‌م 3٨ سه‌ربازی توركییه كوژران و ١١ی دیكه‌ش بریندار بوون. جێی ئاماژه‌یه كه هێزه‌كانی توركییه ناچار به پاشه‌كشه له ناوچه‌كه كراون.