ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن لە ئه‌نجامی ڕووداوێکی هاتووچۆلە هەولێر، کەسێک گیانی لەدەستداوه و پێنج کەسی دیکەش به سه‌ختی بریندار بوون.
هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاندووه، ڕۆژی شه‌ممه ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای “هەولێر ــــ خەبات”، ئۆتۆمبێلێکی سه‌واری بە هۆی سورعه‌تی زۆر کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستدا و وەڕگەڕا و به‌هۆیه‌وه کەسێک گیانی لەدەستداوه و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون کە هەموویان ئەندامی خێزانێكن.