شەوی یهكشهممه ٦ی مانگی خهرمانان، چەکدارانی داعش لە نزیک شاری کەرکوک، دوو پێشمەرگەیان ڕفاند و یەكێكیانیان سەربڕی.
بهوتهی پۆلیسی پارێزگای كهركووك، شەوی ڕابردوو چەند چەکدارێکی داعش لە نزیک کێڵگەی نەوتی “جەبەل بۆری” له سنووری كەركووك، دوو پێشمهرگهیان ڕفاند و بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی یەکێکیان دۆزرایەوە. جێگای ئاماژهیه كه ئەو پێشمەرگەیەی تەرمەكەی دۆزراوەتەوە ناوی “عەلی کاکە عەبدوڵا ڕەزا”یە و تەمەنی ٣٩ ساڵە و سەربڕدراوە، هاوڕێیەکەیشی ناوی” ئارام هادی”یە و تائێستا بێسەروشوێنە.