ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌رمانان، فڕۆكه‌یه‌كی تابه‌ت به نیشتنه‌وه‌ی سه‌ر ئاو له ئه‌یاله‌تی واشینگتۆنی ئا‌مریكا كه‌وته خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و ٩ كه‌سی دیكه‌ش بێسه‌روشوێن بوون.
به‌وته‌ی گاردی ساحیلی ئا‌مریكا، عه‌مه‌لیاتی ڕزگاركردنی سه‌رنشینه‌كانی ئه‌و فڕۆكه‌یه له شوێنی ڕووداوه‌كه دهستیێپێكردووه و جگه له فڕۆكه‌وانه‌كه ٩ سه‌رنشینی بووه كه منداڵیشیان تێدابووه و چاره‌نووسیان نادیاره.
