ڕۆژی شه‌ممه ١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، به هۆی پێكدادانی ئۆتۆمبیلی هه‌ڵگری په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبیلێكی دیكه له جادده‌ی زه‌هه‌ڵكوت بۆ ئیرانشه‌هر، سه‌رجه‌م ٤ كه‌س گیانیان له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌م ڕووداوه‌دا ٤ كه‌سی دیكه‌ش كه بریتی بوون له په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی و هاووڵاتیانی خه‌ڵكی پارێزگای سیستان و به‌لوچستان بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون، هه‌روه‌ها دۆخی ته‌ندروستی كۆمه‌ڵێك له بریندارانی ئه‌م ڕووداوه له خراپیدایه و ئه‌گه‌ری هه‌یه گیانیان له ده‌ست بده‌ن. شایانی باسه ۆله مانگەکانی ڕابردوودا به سه‌دان په‌نابه‌ری ئه‌فغانستانی له لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه دیپۆرتی وڵاتی ئه‌فغانستان كراون، ئه‌مه له كاتێكدایه كه زۆربه‌ی ئه‌و شارومه‌ندانه به هۆی مه‌ترسی له سه‌ر گیانیان له لایه‌ن حكومه‌تی تاڵبانه‌وه كۆچی ئێرانیان كردبوو.
