ڕۆژانی پێنجشه‌ممه و شه‌ممه ١٢ و ١٤ی گه‌لاوێژ، دوو كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “ڕه‌سووڵ گاگشی” خه‌ڵكی سه‌رده‌شت و “كارزان سه‌واری” خه‌ڵكی دیوانده‌ره” له سنووری بانه كوژران و بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی شه‌ممه كۆڵبه‌رێك به ناوی “ڕه‌سووڵ گاگشی” خه‌ڵكی سه‌رده‌شت پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له كۆڵبه‌ری، له‌كاتی ڕاودوونانی كاسبكارێك له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه له نزیك شاری بانه، كرایه ژێره‌وه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ست دا. شایانی باسه كه “ڕه‌سووڵ گاگشی” خێزاندار و خاوه‌ن پێنج منداڵه و ته‌رمه‌كه‌ی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لاحه‌دینی بانه كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی پێنجشه‌ممه كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی شاری دیوانده‌ره به ناوی “كارزان سه‌واری” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری بانه به‌سه‌ختی بریندار كرا.