کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كوژران و بریندار بوونی ئه‌ندامانی خێزانێک  له‌كرماشان

کوژران و بریندار بوونی ئه‌ندامانی خێزانێک له کرماشان

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١١ی گوڵانی ١٤٠٤، پیاوێك له‌ كرماشان به‌ ناویمحه‌ممه‌ محه‌ممه‌دیته‌مه‌ن ٥٢ ساڵ، به‌ چه‌ك هاوژینه‌كه‌ی، دایكی و هه‌روه‌ها كوڕێكی كوشت و پاشان هه‌وڵی كوشتنی خۆی دا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو به‌ بیانووی كێشه‌ی خێزانی له‌ هه‌ڵمه‌تێكی نائینسانیدا سه‌ره‌تا ژنه‌كه‌ی به‌ ناویبه‌توول محه‌ممه‌دیده‌كوژێت و پاشان دایكی هاوسه‌ره‌كه‌ی و كوڕێكی ده‌كه‌ونه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌ و ئه‌وانیش گیانیان له‌ ده‌ست ئه‌ده‌ن. هه‌روه‌ها كوڕێكی دیكه‌ی به‌ ناوییه‌زدان محه‌ممه‌دیو هاوژینی یه‌زدان به‌ سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ ده‌كرێن. ناوبراو پاشان كۆتایی به‌ ژیانی خۆی دێنێت. جێگای ئاماژ‌ه‌یه له ئێران به هؤی قه‌یرانی ئابوری و هه‌ژاری، کێشه کۆمه‌ڵایه‌تی هاوشێوه رو له زیاد بوونه و رۆژانه دانیشتوانێکی زۆری ئه‌و کۆمه‌ڵگایه به شێوازی جۆراوجۆر ده‌بنه قوربانی.