کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

كوژران و برینداربوون پێنج كه‌س به‌ هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له‌ كرماشان

كوژران و برینداربوون پێنج كه‌س به‌ هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له‌ كرماشان

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٨ی گوڵان، به‌ هۆی ڕووداوی هاتووچۆی نێوان ئامبۆڵانس و نه‌یسانێكی باری له‌ جاده‌ی شائاباد- گیلانغه‌رب، چوار كه‌س به‌سه‌ختی بریندار بوون و شوفێری ئامبۆڵانسه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ست دا.

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئه‌م ئامبۆلانسه‌ نه‌خۆشی پێ بووه‌ كه‌ تووشی ڕووداو ده‌بێت و شۆفیره‌كه‌ی ‌ ده‌ست به‌ جێ گیانی له‌ ده‌ست ده‌دات و په‌ره‌ستار،نه‌خۆش و هاورێی نه‌خۆشه‌كه‌ له‌گه‌ڵ شۆفیری نه‌یسانه‌كه‌ به‌ سه‌ختی بریندار بوون و گوازراونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی خۆمه‌ینی شائاباد.