به‌یانی دووشه‌ممه ٢٠ی خاكه‌لێوه، به‌هۆی ده‌ستڕێژی گوله‌ی هێزه ئینتزامییه‌كانی شارستانی فه‌هره‌ج، ئۆتۆمبێلی سووختبه‌رێك وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه شۆفێره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست دا و كه‌سێكی دیكه به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، كاتژمێر یه‌ك و ٣٠ ده‌قێقه‌ی به‌یانی دووشه‌ممه، هێزه‌كانی حكوومه‌ت له سه‌ر جاده‌ی به‌م بۆ زاهدان و نزیك فه‌هره‌ج، بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبێلی سووختبه‌ران كردووه. له ئاكامی دهستێڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم، سووختبه‌رێك به ناوی “موسته‌فا كه‌بدانی” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ گیانی له‌ده‌ست داوه و سووختبه‌رێك به ناوی “سوله‌یمان كه‌بدانی” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ بریندار بووه.