ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی مانگی گه‌لاوێژ، له هێرشێكی مووشه‌كی ڕووسیه بۆسه‌ر ویستگه‌یه‌كی قه‌تار له ناوه‌ندی ئوكراین، لانیكه‌م 22 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٥٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
سه‌رۆككۆماری ئوكراین “ولادیمیر زلنسكی” ڕۆژی چوارشه‌ممه له وتارێكی ویدیۆیی له كۆبوونه‌وه‌ی شۆرای ئه‌منییه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا وتی: ڕووسیه به مووشه‌ك هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ویستگه‌ی قه‌تاری “چاپینۆ” له شاری “دنیپڕۆ پترۆڤسك” و چوار واگۆنی پڕ له موسافیر سووتاون. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و هێرشه له سی و یه‌كه‌مین ساڵڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی ئوكراین و جیابوونه‌وه‌ی له یه‌كیه‌تی سۆڤییه‌ت و له شه‌شه‌مین مانگی هێرشی ڕووسیه بۆسه‌ر ئوكرایندا ڕوویداوه.