ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی مانگی گوڵان، به‌هۆی تۆپباران و بۆردوومانی ناوچه‌كانی “شه‌هبا”، “منبج”، “كۆبانی” “نه‌بیل و زه‌هرا”، منداڵێك گیانی له‌ده‌ستدا و سێ هاووڵاتی به‌سه‌ختی بریندار بوون كه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
ماوه‌یه‌كه ئه‌رته‌شی توركیا و گرووپه ئیسلامییه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته ڕۆژئاوای كوردستانیان كردووه‌ته ئامانجی هێرشی هه‌وایی و زه‌مینی و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆریان به دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه گه‌یاندووه. له تۆپبارانی گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری “شه‌هبا” دوو هاووڵاتی به‌سه‌ختی برینداربوون و به‌هۆی بۆردوومانی فرۆكه‌كانی توركیا ماڵی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی كۆبانی كرایه ئامانج كه به هۆیه‌وه كه‌سێك به‌سه‌ختی برینداربوو. هه‌روه‌ها له هێرشی ڕاكتی هێزه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به توركیا بۆ سه‌ر شاری “نه‌بیل و زه‌هرا” له باشووری عه‌فرین، منداڵێك گیانی له‌ده‌ستدا.