کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی چوار كه‌س له‌ ڕووداوی هاتووچۆی سووختبه‌رانی ڕوودبار

كوژران و برینداربوونی چوار كه‌س له‌ ڕووداوی هاتووچۆی سووختبه‌رانی

شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ ١٩ی گه‌لاوێژ، به‌هۆی پێكدادانی نێوان وانتێكی سایپای سووختبه‌ران له‌گه‌ڵ ئۆتومبێلی پراید له‌ مێحوه‌ری ڕوودبار- دله‌گان، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بوو.

به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی به‌لووچ، پاش ئه‌و ڕووداوه‌، هه‌ر دوو ئۆتومبێل ئاگریان گرتووه‌ و سێ سه‌رنشینی هه‌ر دوو ئۆتومبێل له‌ نێو ئاگردا سووتاوون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ هێشتا ناسناوی ئه‌و چوار كه‌س ئاشكرا نه‌كراوه‌ به‌ڵام باری ته‌ندرووستی برینداره‌كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه‌.