ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی پووشپەڕی ١٤٠٢، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكی پەیكان لە گه‌رده‌نه‌ی زمزیران له جادەی سەردەشت- مەهاباد، هاووڵاتیه‌كی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ بە ناوی “شەونم حەبیبی” خەڵكی نەستانی سەردەشت گیانی لەدەست دا و سێ كەسی دیكه بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، خاتوو “شەونم حەبیبی” یەكێك لە خاتوونە چالاكەكانی بواری كتێب و كتێبخانە لە گوندی نەستان بووە و لەم پێوەندییەدا خزمەتێكی زۆری به منداڵان كردووە. جێگای ئاماژه‌یه كه خراپی ڕێگه و بان، ناستانداردبوونی ئۆتومبێله‌كانی به‌رهه‌می نێوخۆ و له‌به‌رچاو نه‌گرتنی ڕێنمیایه‌كان سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی قوربانیانی ڕووداوه‌ی هاتووچۆ له ئێرانه.
