به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئا‌مریكا، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی مانگی گه‌لاوێژ، له هێرشێكی چه‌كداری له “واشینگتۆنگی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته، لانیكه‌م دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، هێزه‌كانی پۆلیس و تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی خێرا چوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و ناوچه‌كه‌یان گه‌مارۆداوه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری هێرشه‌كه و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هێرشبه‌ره‌كه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه شه‌وی ڕابردووش له ناوچه‌ی “دی سی” واشینگتۆن، پیاوێك كوژرا و ژنێكیش به‌سه‌ختی برینداربوو.