ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له كارگه‌یه‌كی قیر له جاده‌ی نێوان سلێمانی بۆ عه‌ربه‌ت، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هۆكاری ئاگره‌كه هێشتا ڕوون نه‌كراوه به‌ڵام كرێكارێك له‌و ڕووداوه‌دا گیانی له‌ده‌ست داوه و سێ كرێكاری دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار و بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی گوازراونه‌ته‌وه. شایانی باسه كه هێشتا ئاگری ئه‌و كۆگایه نه‌كوژاوه‌ته‌وه و هه‌وڵی هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه بۆ دامركانه‌وه‌ی به‌رده‌وامه.
