ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، له گوندی “شه‌مس ئاباد”ی سیستان و به‌لوچستان، به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستان ، كه‌سێك گیانی له ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی دوای ئۆتۆمبیلێكی هه‌ڵگری په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستان کەوتون، و بێ ئاگادار کردنەوە، ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆیان ل ئۆتۆمێلەکە کردووە، لە ئانجامدا په‌نابه‌رێكی ئه‌فغانستان ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران. جێگای ئاماژه‌یه له مانگه‌كانی ڕابردوودا به ده‌یان په‌نابه‌ری ئه‌فغانستان به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور و ته‌قینه‌وه‌ی مینی چێندراو له لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه، گیانیان له ده‌ستداوه و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار و كه‌م ئه‌ندان بوون.