کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی چوار شارومه‌ندی به‌لووچ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی نارنجۆك

كوژران و برینداربوونی چوار شارومه‌ندی به‌لووچ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٩ی سه‌رماوه‌ز، چوار شارومه‌ندی به‌لووچ له‌وانه ژنێك، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی پاشماوه‌ی مانۆڕی سپای پاسداران له شاری‌ ڕاسه‌ك كوژراو و بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، نارنجۆكێكی به‌جێماوی مانۆڕه‌كانی سپای پاسداران به‌ خێزانێكی به‌لووچ له‌ گوندی مورتانی سه‌ر به‌ شارستانی ڕاسه‌ك ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، سێ كه‌س به‌ ناوه‌كانی “سۆهه‌یلا ئاسكانی” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ، “زابۆد ئاسكانی” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ و “عیماده‌دین ئاسكانی” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و كه‌سێك به‌ ناوی “موراد محه‌ممه‌د ئاسكانی” به‌سه‌ختی بریندار بووه‌.