ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی مانگی گوڵان، چوار سووختبه‌ری به‌لووچ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له مێحوه‌ره‌كانی خاش و زاهیدان كوژران و برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مه‌ئموورانی ڕژیم له پاسگای “جون ئاباد”ی خاش ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له كاروانی سووختبه‌ران كردووه و به‌هۆیه‌وه سووختبه‌رێك به‌ناوی “ئیبراهیم براهوی” گیانی له‌ده‌ست داوه و كه‌سێكی دیكه‌ش به‌ناوی “ئه‌كبه‌ر براهوی” بریندار كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئۆتوومبێلی سوختبه‌رێك له كاتی ڕاودوونان له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانی ناوچه‌ی “حه‌رمه‌ك”ی زاهیدان وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه سووختبه‌رێك به‌ناوی “دلاوه‌ر ده‌ركزهی” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ گیانی له‌ده‌ست دا و كه‌سێكی دیكه به‌ناوی “زه‌كه‌ریا ده‌ركزهی” به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كرا.