ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری مه‌رگه‌وه‌ڕی ورمێ كه‌وتنه بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و كۆڵبه‌رێك گیانی له‌ده‌ستدا و دوو كۆڵبه‌ری دیكه‌ش برینداربوون، هه‌روه‌ها له دۆڵی “گاهدرێ“ی شنۆ شه‌ش كۆڵبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كۆڵبه‌رێك به‌ناوی “محه‌ممه‌د ئه‌میین ئه‌حمه‌دی” خه‌ڵكی گوندی “لاجان“ی مه‌رگه‌وه‌ڕی ورمێ به‌ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی له‌ده‌ستداوه و براكه‌شی به‌ناوی “عه‌بدۆڵڵا” له‌گه‌ڵ كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی گوندی “دزه‌ج” به‌سه‌ختی برینداربوون و له هه‌واڵێكی دیكه‌دا شه‌ش كۆڵبه‌ر له دۆڵی “گادهرێ“ی شنۆ له‌لایه‌ن هێزكانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.