کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

كوژران و  برینداربوونی چه‌ند كه‌س له‌ شه‌ڕی نێوان قڕقیزستان و تاجیكستان

كوژران و برینداربوونی چه‌ند كه‌س له‌ شه‌ڕی نێوان قڕقیزستان و تاجیكستان

ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی مانگی خه‌رمانان، شەڕ لەنێوان هەردوو دەوڵەتی قڕقیزستان و تاجیكستان دەستیپێكرد و به‌پێی ڕاپۆرته‌كان  چه‌ند كه‌س له‌ هه‌ر دوولا كوژران و برینداربوون.

به‌پی ڕاپۆرتی میدیاكانی ڕووسیه، هێزەكانی پاسەوانی سنووری قڕقیزستان دەسڕێژی گوللەیان لە هێزەكانی پاسەوانی سنووری تاجیكستان كردووە و لایەنی تاجیكستانی به‌ تۆپ و هاوەن وڵامی داوه‌ته‌وه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ساڵانی ڕابردووش بەردەوام لە ناوچە جێ ناكۆكه‌ سنوورییەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتە تێكهەڵچوون ڕوویداوە.