ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ئه‌رته‌شی توركیا باخه‌كانی زه‌یتوونی له ده‌ورووبه‌ری شاری عه‌فرین بۆردوومان كرد و به‌هۆیه‌وه چه‌ند كرێكار كوژراو و بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌رته‌شی توركیا له گوندی “سوخانكه”ی سه‌ر به ناوچه‌ی شیرئاوای كانتوونی عه‌فرین، كرێكارانی شاغڵ له باخێكی زه‌یتوون بۆردوومان كرد و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یك كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه فڕۆكه‌كانی توركیا ڕۆژی ڕابردوو كه‌مپی په‌نابه‌رانی ڕۆسته‌م جوودیان بۆ جارێكی دیكه بۆردوومان كرد و به‌هۆیه‌وه ٧ كه‌س كه ژن و منداڵ بوون به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.