ڕۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی ٢٢ و ٢٣ی خه‌رمانان، سێ سوختبه‌ر له بەلووچستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزه‌كانی ڕژیم کوژران و بریندار بوون.
بە پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، ئەمیر محەمەد داوودی، مێرمنداڵی تەمەن ١٥ ساڵی خەڵکی ئێرانشار بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی یگانی مێرساد لە ڕێگای سەرباز بۆ ڕاسەک گیانی لە دەست داوه. له لایه‌كی دیكه‌وه دوو سووختبه‌ر به ناوه‌كانی ئەحمەد ئاسکان‌ی تەمەن ٢٨ ساڵ و مێهران بەلووچزهی تەمەن ٢٩ ساڵ، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێل له كاتی ڕاودوونانیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه به سه‌ختی بریندار بوون.