ڕۆژی شه‌ممه ٣١ی جۆزه‌ردان، چه‌ندین به‌رپرسی باڵای سپا، ئه‌رته‌ش، حه‌شدی شه‌عبی، حیزبۆڵڵای لوبنان و زانایه‌كی ئه‌تۆمی له هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر چه‌ند شاری ئێران كوژرا و بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، سه‌عید ئیزه‌دی فه‌رمانده‌ی سپای قودس، ئه‌مین پورجووده‌كی فه‌رمانده‌ی په‌هبادی سپا، ئیسار ته‌باته‌بایی زانای ئه‌تۆمی و هاوسه‌ره‌كه‌ی به ناوی مه‌نسووره حاجی سالم، حه‌یده‌ر مووسه‌وی فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بووعه‌لی خه‌لیل پاسه‌وانی سه‌ید حه‌سه‌ن نه‌سرۆڵڵا، چوار هێزی سپا له ته‌ورێز، پێنج ئه‌رته‌شی له قه‌سری شیرین و دوو چه‌كدرای سپا له شارستانی نه‌مین له ئه‌رده‌بیل، بێهنام شه‌هریاری فه‌رمانده‌ی سپای پاسداران، سه‌رهه‌نگ عه‌لی محه‌ممه‌دی فه‌رمانده‌ی تیپی ٧١ی زێڕه‌بانی ئه‌رته‌ش و شه‌ش ئه‌ندامی سپا له نه‌جه‌ف ئاوای ئیسفه‌هان له هێرشه‌كانی ئیسڕائیل دا كوژراون و ٩ ئه‌ندامی ئه‌رته‌ش و سێ ئه‌ندامی سپا له قه‌سری شیرین و نه‌مین بریندار بوون.