ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی مانگی ڕه‌شه‌مه، له دوو هێرشی چه‌كداری له شاری هامبورگی ئاڵمان و تل ئاویوی ئیسڕائیل به‌لانیكه‌م شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئاڵمان، هێرشبه‌رێك به چه‌ك هێرشی كردۆته سه‌ر ناوه‌ندێكی مه‌زهه‌بی جۆوه‌كان به‌ناوی “شاهیدانی یه‌هوه” له ناوه‌ندی شاری هامبورگ و شه‌ش كه‌سی كوشتووه و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ی بریندار كردووه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه سێ هێرشبه‌ری چه‌كدار له “تل ئاویو”ی ئیسڕائیل شه‌وانه هێرشیان بردۆته سه‌ر كافه‌یه‌ك و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له خه‌ڵك كردووه كه به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س به‌سه‌ختی برینداربوون و باری ته‌ندرووستیان ناجێگیره و یه‌كێك له هێرشبه‌ره‌كان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه كوژراوه.