ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی مانگی گوڵان، وانتێكی نه‌یسان و پرایدێك له جاده‌ی نێوان بۆكان بۆ ساین قه‌ڵا پێكیاندادا و به‌هۆیه‌وه هاووڵاتیه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا و چوار كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، جاده‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان وێڕای تڕانزیتی بوون له خراپترین مێحوه‌ركانی هاتووچۆی ئێرانه و ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی هیچ بایه‌خێك به ئه‌منیه‌تی جاده‌كان نادات. نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت له جاده‌كان، به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی ناستاندارد و ڕه‌چاو نه‌گرتنی بابه‌ته ئیمه‌نیه‌كان سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی قوربانیانی ڕووداوی هاتووچۆه له ئێران و ساڵانه به ده‌یان كه‌س به‌هۆی سیسته‌می گه‌نده‌ڵ و ناكارامه‌ی كۆماری ئیسلامی ده‌بنه قوربانی.v