شه‌وی چوارشه‌ممه ١ی خه‌رمانان، شه‌ڕ و پێكدادانی چه‌كداری له نێوان لاوانی شۆڕشگێڕی ئیزه و هێزه‌كانی ڕژیم هاته ئاراوه و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانه له چوارڕێیانی “هیلال ئه‌حمه‌ر”ی شارستانی ئیزه ڕوویداوه و دوو لاوی شۆڕشگێڕ به ناوه‌كانی “كه‌مه‌ر ته‌هماسبی” و “مێهدی ئه‌ڵماسی” گیانیان له ده‌ست داوه و سێ لاوی دیكه‌ش به ناوه‌كانی “بابه‌ك به‌همه‌نی”، “شایانی ئه‌ڵماسی” و “ناسر حاجه‌تی” به‌سه‌ختی بریندار و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ڕفێندراون. شایانی باسه كه “كه‌مه‌ر ته‌هماسبی” له هاوڕێیانی دوو گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی “ژینا” به ناوه‌كانی “موسته‌فا ئه‌حمه‌دپور” و “حه‌سه‌ن سه‌عیدی” له شارستانی ئیزه بووه.